عێراقیه: ده‌بێت مالیكی دادگایی بكرێت
سایتی سۆمه‌ریه نیوز ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16- 6 بڵاویكردوه‌ته‌وه لیستی عراقیه داوای دادگایكردنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌وانی زڕاندوه.
حه‌یده‌ر مه‌لا وته‌بێژی لیستی‌عراقیه، ئه‌مڕۆ له‌به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت مالیكی “تۆمه‌ته‌كانی مالیكی له ڕێگه‌ی ده‌زگانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمزایان كردوه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌و نابردنیان به پلانگێڕ، تاوانه به پێی یاسای سزادانی عیراقی”، ئه‌وشی ووت “ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمزایان كردوه ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی مالیكی كاریان لێ ناكاو به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی.”
حه‌یده‌ر مه‌لا وتیشی “مالكی كاری ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه ئیمزایان له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه كردووه له سه‌رۆك وه‌زیران، به پیلانگێڕ وه‌سفكردوه كه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێ بڕاوایی نوری مالكی به ده‌ستور و ته‌واوی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عێراقدا”.
ئه‌م وه‌ڵامه دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت مالیكی دێت هه‌ینی 15 حوزه‌یران له گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی “میادین” كه‌له به‌یروت په‌خش ده‌كرێت، ئه‌نجامی دابوو وتبوی ئه‌گه‌ر من دیكتاتۆر بومایه پاكتاوی ئه‌و “پیلانگێڕانه‌م” ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی كه ئیمزایان كردوه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
