ھێزەکانی سوپای عێراقی لە جێگەی فرۆکەی سیخوڕی , فڕۆکەیەکی منداڵانە بەردەدەنەوە
بەپێی ھەواڵێکی سۆمەریە نیوز ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا وتەبێژی ھێزەکانی پرۆسەی سەربازی لە بەغدا زیا ئەلوەکیل رایگەیاند: ئەم فرۆکەیەی لەلایەن ھێزەکانمان خراوەتە خوارەوە فڕۆکەی سیخوڕی نەبووە, بەڵکو دوای پشکنین دەرکەوتووە یاریەکی منداڵانە بووە.
ئەمەو ئەمڕۆ ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە بەغدا رایانگەیاندبوو کە فرۆکەیەکی سیخوڕی بچووکیان لەسەر بارەگای لیوای فەرماندەیەکەیان خستووتە خوارەوە.
