زانكۆی مووسڵ: بەنداوی مووسڵ دەتەقێتەوە و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس دەکوژێت

زانكۆی مووسڵ: بەنداوی مووسڵ دەتەقێتەوە و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس دەکوژێت
پسپۆڕانی جیۆلۆجیی زانكۆی مووسڵ جەخت دەكەنەوە كە بە هۆی ئەو تیكبردنانەی بەنداوی مووسڵەوە، مەترسیی زۆر هەیە كە 3 مانگی دیكە ڕەت نابێت دەتەقێتەوە و بە هۆیەوە تەواوی مووسڵ تێیدا نوقم دەبێت و 3 ڕۆژیش تێپەڕ نابێت دەگاتە بەغدا و بایی ئەوە دەبێت بیخاتە ژێر خۆیەوە.
ئەو پسپۆڕانەی زانكۆی مووسڵ بە جیددی هۆشداری دەدەن بەوەی كە هەرچیی زووە ئاوی بەنداوی مووسڵ بەتاڵ بكرێت و بخزێنرێتە ڕووبارە وشك و زێكانەوە، دەنا بە هۆیەوە تەنیا لە نێو شاری مووسڵ زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس دەکوژێت.

ئاژانسی هەواڵی (اور)، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەم مەترسیی تەقینەوەیە لە 2006ـەوە لە لایەن ئەمەریكاییەكانەوە خراوەتە بەر باس كە گەر بێت و بتەقێتەوە دووەم گەورەترین شاری عێراق كە مووسڵە و زیالتر لە ملیۆنێك و 700 هەزار كەس تێیدا نیشتەجێن، بەر ئەو شەپۆلە ئاوە دەكەون كە بەرزاییەكەی 20 مەتر دەبێت.

ئەو پسپۆڕانەی زانكۆی مووسڵ دەڵێن كە ئەگەر ئەو بەنداوە وەك خۆی بهێڵرێتەوە، دەتەقێتەوە و تەنیا لە شاری مووسڵ زیاتر لە 500هەزار كەس دەكوژێت؛ ئەمە سەرباری ئەوەی كە شارە بە تەواوی وێران دەكات.

کاربەدەستانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، زۆر جار هەوڵیان داوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەك بۆ پشتگیریکردنی پایە کۆنکریتیەکانی بەنداوی مووسڵ کە مەبەست لێی رێگریکردنە لە دزەکردنی ئاو لە دەریاچەکەوە. ئەمەیش بە هۆی لاوازیی بناغە گڵینەکەی پایە کۆنکرێتیەکانی بەنداوەکەوە دروست بووە.

جێی ئاماژەیە کە ئەم بەنداوە هەڵەیەکی تەکنیکی لە بنەغەکەیدا دروست بوو، ئەمەیش بە هۆی ئەوەی لەسەر گڵێکی کلسی دروستک را کە بە تێپەڕینی کات بە بەرکەوتنی لەگەڵ ئاودا گڵەکە دادەخورێت.

لە شوباتی 2011ـدا 60 کۆمپانیای جیهانی کە تایبەتمەند بوون لە بواری سەلامەتیی بەنداودا بانگهێشت کران تا لە هۆکارەکەی و ڕێچارەکی ورد ببنەوە و هەردوو کۆمپانیای پاوەر و ترێڤی بۆ وەستۆگرتنی پرۆسەی چاککردنەوە هەڵبژێردران.

لەو کاتەوەی بەنداوەکە دروست کراوە، کرێکارانی تایبەت، هەوڵیانداوە چارەی داخورانی گڵەکە بکەن بە تێکردنی چیمەنتۆ بۆ ناو گڵەکە بۆ پاراستنی بەنداوەکە لە درزبردن و قڵیشان.

بەنداوی مووسڵ دەکەوێتە 30 کیلۆمەتر باکووری رۆژئاوای شاری مووسڵەوە. ئەم بەنداوە ساڵی 1984 دوو کۆمپانیای ئەڵمانی–ئیتاڵی بە هاوبەشی دروستیان کرد و پێشبینی ئەوەی بۆ کراوە کە ماوەی 80 ساڵ بەرگە بگرێت.

بەنداوی مووسڵ 3.2 درێژیەكەیەتی و 131 مەتریش بەرزاییەكەیتی.

توانای کۆکردنەوەی ئاوی بەنداوەکە هەشت بۆ 11 ملیار مەتر سێجایە و بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ماسی بە کار دەهێنرێت. هەروەها ئاوی بەنداوەکە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایش بە کار دێت لە رێگەی وێستگەیەکی کارۆئاوی کە لە نزیك بەنداوەکەوە دامەزراوە و نزیکەی 750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنێت.

سەرەڕای بەنداوی موسڵ، عێراق پێنج بەنداوی گەورەی تریشی هەیە لەوانە بەنداوی حەدیسە لە ئەنبار و بەنداوی سامەڕا لە سەڵاحەددین، ئەمە جگە لە 25 بەنداو و عەمباراوی بچووکی تر.

-PNA
Top