موقتەدا سەدر: سەندنەوەی متمانە لە مالکی کۆتایی پێنەھاتووە, تازە دەستی پێکردوە

موقتەدا سەدر: سەندنەوەی متمانە لە مالکی کۆتایی پێنەھاتووە, تازە دەستی پێکردوە
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند, سەندنەوەی متمانە لە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی پێنەھاتووە بەڵکۆ تازە دەستیپێکردوە و مالکیش ناتوانێت تۆڵە لەو کەسانە بکاتەوە کە داوای سەندنەوەی متمانەیان لێکردوە.

بە پێی ھەواڵێکی سۆمەریە نیوز ئەم لێدوانەی موقتەدا سەدر لە میانەی وەڵامی بوو بۆ یەکێک لە لایەنگرانی سەبارەت بە وتەکانی مالکی کە وتبووی مەسەلەی متمانە سەندنەوە کۆتایی پێھاتووە و تەزویر و ھەرەشەکانیش وا بەئاسانی تێپەر نابن.
لەمیانەی پرسیارێکی دیکەشدا سەبارەت بەوەی ئایا مالکی تۆڵە لەو کەسانە دەکاتەوە کە واژوویان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە مالکی کردووە بەتایبەتی لایەنگرانی رەوتی سەدر, سەدر وتی: مالکی ئەو توانایەی نییە کە تۆڵە لەو کەسانە بکاتەوە کە واژویان لەدژی کردووە.
Top