عادل به‌رواری: هیچ کاتێک وه‌کو ئێستا شیعه و سوننه‌ له‌گه‌ڵ کورد دژی حکومه‌تی عێراق نه‌بوون

عادل به‌رواری: هیچ کاتێک وه‌کو ئێستا شیعه و سوننه‌ له‌گه‌ڵ کورد دژی حکومه‌تی عێراق نه‌بوون
راوێژکارێکی پێشووی نوری مالکی ده‌ڵێت، \"جه‌لال تاڵه‌بانی\"" سه‌رۆک کۆماری عێراق و \""مه‌سعود بارزانی\"" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌بێ چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ مالکی دانانیشن بۆ رێککه‌وتن، چونکه‌ زامنی جێبه‌جێ کردن بۆ به‌ڵێنه‌کان نییه‌، پێشی وایه‌ هیچ کاتێک وه‌کو ئێستا شیعه و سوننه له‌گه‌ڵ کورددا نه‌بوون دژی حکومه‌تی فیدراڵی.


راوێژکاری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستان \""عادل به‌رواری\"" له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: متمانه‌ له‌سه‌ر مالکی نه‌ماوه و له‌و بڕوایه‌شدا نیم سه‌رۆک بارزانی و تاڵه‌بانی یه‌ک لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ مالکی رێک بکه‌ون و به‌بێ لیستی عێراقییه و ره‌وتی سه‌در که له‌ئێستادا بوونه‌ته‌ یه‌ک به‌ره‌ یه‌ک هێز.\""



عادل به‌رواری گوتی: \""ئه‌گه‌ر کورد به ته‌نها له‌گه‌ڵ مالکی رێک بکه‌وێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی خودکار ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی کورد له‌گه‌ڵ عێراقییه و سه‌در هه‌یه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌قازانجی میلله‌تی کورد نییه.\""



راوێژکاری پێشووی مالکی ئاماژه‌ی دا: \""به‌بڕوای من سه‌رۆک تاڵه‌بانی و بارزانی زۆر رژدن به‌و رێککه‌وتنه‌ی له نێوان کورد و شیعه و سوننه‌ دروست بووه‌ و پێویسته‌ زامنێکی نێوده‌وڵه‌تی که‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت له‌نێوانیاندا ببنه‌ چاودێر ئه‌وکات لیستی عێراقییه و سه‌دریشی له‌گه‌ڵدا بێت پێکه‌وه‌ رێکه‌وتن بکرێت.\""

"
Top