دوای ته‌واوبوونی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
تا ئێستا هه‌ر یه‌ك له پرسه‌كانی جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و وه‌زاه‌رتی ئافره‌تان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، كوتله سیاسییه‌كانیشی له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ كۆتایی پێهێنان به‌و پرسانه كه تا ئێستا بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م ته‌واو بوونی كابینه‌كه‌ی نوری مالیكی.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی رایگه‌یاند كوتله‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی توركمانی كه پێكهاته‌یه‌كی ناو ده‌وڵه‌تی یاسایه په‌رله‌مانتار عه‌باس به‌یاتی وه‌كو به‌هێزترین كاندید ده‌ستنیشانكردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌عد مه‌تڵه‌بی رایگه‌یاند به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ته‌واوی كوتله‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی رازین له سه‌ر كاندیدكردنی به‌یاتی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، روونیشی كرده‌وه هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆك كۆمار پرسێكی ئاڵۆزه، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت جێگری سه‌رۆك كۆمار كه‌سایه‌تییه‌كی توركمانی بێت.
مه‌تڵه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆك كۆمار دوای ته‌واوبوونی پۆسته ئه‌منییه‌كان دێت كه هێشتا له‌لایه‌ن كوتله‌كانه‌وه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، گوتیشی جگه له به‌یاتی هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌ر یه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی و خزه‌یر خوزاعیشی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشانكردووه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، مه‌یسون دهملهجی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ئافره‌تان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كاندید كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كوتلیه ئه‌لعێراقییه به جیدی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه ئافره‌تێك بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ئافره‌تان له كابینه نوێیه‌كه‌ی مالیكی كاندید بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌یسون ده‌ملوجی ده‌ستنیشانكردووه.
له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌منتاری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئالا تاڵه‌بانی رایگه‌یاند ئه‌وان له ماوه‌ی رابردوو یاداشتێكیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رزكرده‌وه به مه‌به‌ستی پێدانی وه‌زاره‌تێك به ئافره‌تان، بهلاَم مالیكی وهلاَمی ئه‌و یاداشته‌ی نه‌داونه‌ته‌وه، گوتیشی مالیكی مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه وهلاَمی یاداشته‌كه‌ی ئافره‌تان بداته‌وه، به‌ڵكو چاوهرِوانی كوتله سیاسیه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی چه‌ند ئافره‌تێك پێشكه‌ش بكه‌ن ئه‌ویش دیراسه‌ی ناوه‌كانیان بكات و دواتر برِیار له سه‌ریان بدات.
