مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاران رێكدەخرێتەوە
ئوسامە نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چه‌ند په‌یرِه‌وێكی نوێ داده‌نێت بۆ رێكخستنی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌تایبه‌ت مووچه‌ی پاسه‌وانه‌كانیان.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له پاسه‌وانانی په‌رله‌مانتارانی عێراقی مووچه‌كه‌یان به‌ته‌واوی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه, سكاڵایان بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رزكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌برِی موچه‌كه‌یان. له‌مباره‌یه‌وه نوجێفی نوسراوێكی فه‌رمی ده‌ركردووه كه‌تیایدا هاتووه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌بێ وه‌كاله‌یان له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه بۆ واژۆ بكرێت بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان, یا ده‌بێ پاسه‌وانه‌كان خۆیان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه كرد, ئه‌و برِیاره له‌ئه‌نجامی ئه‌وه هاته كایه‌وه كه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران مووچه‌ی پاسه‌وانه‌كانیان به‌ته‌واوی نه‌داوه, سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش چه‌ندین ناوی وه‌همی هه‌بووه له لیستی پاسه‌وانانی په‌له‌مانتاران . له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له‌پاسه‌وانان كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به رۆژنامه‌ی (ئه‌لحه‌یات)ی له‌نده‌نی راگه‌یاند, كه ته‌نها 250 هه‌زار دینار وه‌رده‌گری له كۆی 720 هه‌زار دیناری موچه‌كه‌ی. شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقی بری 24 ملیۆن دینار ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێ به‌ده‌ر له مووچه‌ی بنه‌رِه‌تی خۆیان كه ده‌گاته 11 ملیۆن دیناری عێراقی.
