لەماوەی 5 ساڵدا 257 تاوانبار لەعێراقدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە
بریكاری وه‌زاره‌تی دادی عێراقی رایگه‌یاند؛ له ساڵی 2005ه‌وه تائێستا 257 كه‌س سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه، كه له نێویاندا 6 ئافره‌ت هه‌یه.
دادوه‌ر (پوشۆ ئیبراهیم) وتیشی: له ئابی 2005ه‌وه سزای له سێداره‌دان ده‌ست به‌جێبه‌جێ كردنی كراوه و راشیگه‌یاند؛ ئه‌م ساڵ 17 سزای له سێداره‌دان ده‌رچووه، كه ئه‌وه‌ش دابه‌زینێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینووه، به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ ساڵی 2009، كه 124 سزای له سێداره‌دان ده‌رچووه، كه 4یان ئافره‌تن.
وتیشی: سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر سێ گروپ جێبه‌جێ ده‌كرێن، یه‌كه‌م: كوشتن و تیرۆر و ره‌فاندن، دووه‌م: ئاودیوكردنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان، سێیه‌میش: تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی.
-PNA
