هه‌فته‌ی داهاتوو مالیكی ئیمزا له سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی كوردی ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات هاوپه‌یمانی نیشتمانی چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی خستۆته سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی نوێی عێراق.
به‌ر له رێككه‌وتنی كوتله سیاسییه‌كان كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان وه‌ره‌قه‌یه‌كی 19 خاڵی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداریكردنی كورد له‌و حكومه‌ته خسته به‌رده‌م كوتله‌كان، دواتر له لێدوانی جیاجیادا هه‌ر یه‌ك له كوتله سیاسییه‌كان به‌جۆرێك وه‌ره‌قه‌كه‌یان قه‌بوڵ كرد، ئه‌وه‌ی پێشتر دووپاتی له سه‌ر ده‌كرایه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه كاندیدی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوری مالیكی راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، قه‌بوڵ كردنی ته‌واوی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوردی بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌شێكی زۆری خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوردی قه‌بوڵ كرد ته‌نیا چه‌ند خاڵێكی كه‌م نه‌بێت كه ناگاته پێنج خاڵ.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌مال ساعیدی دووپاتی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی 6 خاڵی دیكه‌ی بۆ سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی زیاد كردووه ئه‌مه‌ش به ئامانجی كردنه به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كه چاوه‌رِوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واو بن و ئه‌و كابینه رابگه‌یه‌ندرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ساعیدی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه نوری مالیكی پێداگری ده‌كات له سه‌ر جێبه‌جێكردی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به دۆسییه‌ی ئه‌منی و ئاشته‌وایی نیشتمانی و رێزگرتنی ده‌ستووره‌وه هه‌یه.
به گوێره‌ی لێدوانی كه‌سانی نزیك له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له ناویشیاندا په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی ئیمزا له سه‌ر وه‌ره‌قه زیاد كراوه‌كه‌ی كورد ده‌كات و ده‌یكاته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: وكاله انباء الان
