مالیكی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به‌رِێوه‌دەبات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق نوری مالیكی، ئاشكرایان كرد ئه‌گه‌ر كوتله‌كان نه‌یاتوانی رێكبه‌كه‌ون له سه‌ر دانانی كه‌سانی بێلایه‌ن بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، مالیكی ناچار ده‌بێت خۆی به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ به‌رِێوه ببات و سه‌رپه‌رشتیان بكات.
پێشتر تا راده‌یه‌كی زۆر كوتله‌كان رێككه‌وتن له سه‌ر پێدانی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه له ژێر فشاری كوتله سیاسییه‌كان كاره‌كانیان به‌رِێوه نه‌به‌ن، هه‌ندێك له كوتله‌كان پێدانی وه‌زاه‌رته ئه‌منییه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن به كارێكی ئیجابی ده‌زانن، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێكی دیكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن پێدانی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به كه‌سانی بێلایه‌ن كاردانه‌وه‌ی سلبی ده‌بێت به سه‌ر ئه‌داو ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كان چونكه كاتێك وه‌زیری بێلایه‌ن كوتله‌یه‌كی له پشته‌وه نه‌بێت ناتوانێ كاره‌كانی وه‌كو پێویست ئه‌دا بكات.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند تا ئێستا كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر ئه‌و ناوانه رێكنه‌كه‌وتوون كه پێویسته بۆ پۆستی وه‌زاه‌رته ئه‌منییه‌كان دابنرێت، روونیشی كرده‌وه هه‌موو كوتله‌كان له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه هه‌ردوو وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كه به كه‌سانی بێلایه‌ن بسپێردرێن به مه‌رجێك وه‌زیره بێلایه‌نه‌كان خاوه‌ن لێهاتووی و شاره‌زایی بن و دواتریش هه‌موو كوتله‌كان له سه‌ر ناوه‌كانیان رێكبكه‌ون.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌شكرد چه‌ند ناوێك بۆ پركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان پێشكه‌ش كراون به‌لاَم كوتله‌كان بۆچوونی جیاوازیان له سه‌ر ناوه‌كان هه‌بوو ئه‌گه‌رچی برِیاریش بوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێت و وه‌زاره‌تی به‌رگریش بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بێت، سه‌رچاوه‌كان روونیشیان كرده‌وه ماوه‌ی 9 رۆژ له به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات گوتیشیان ئه‌و ماوه‌یه زۆر كه‌متره له‌وه‌ی كه پێویسته وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان پرِبكرێنه‌وه.
جێی باسه له‌وه‌ته‌ی 25 ی مانگی رابردووه‌وه نوری مالیكی راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه له ئاماده‌باشیدایه بۆ پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌كانی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان له ناویشیاندا وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژ به ناوی ایستی ته‌جدید كه پێكهاته‌یه‌كی ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه شاكر كیتاب رایگه‌یاند ناوی كاندیده‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته سیادی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌واو بووه‌و هه‌ركاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی داوای ناوه‌كان بكات ئه‌لعێراقیه ناوی كاندیده‌كانی ره‌وانه ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كیتاب به دووری خسته‌وه حكومه‌تی ئه‌مجاره وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو له سه‌ر بنه‌مای به‌ش به‌شكاری تائیفی و حزبی ئه‌دای ئه‌رك و كاره‌كانی بكات، به‌ڵكو ئه‌مجاره وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌ر بنه‌مای قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی كوتله‌كان دابه‌ش ده‌كرێن به‌مه‌ش رێگه له هه‌موو هه‌وڵیك ده‌گیرێ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بكاته حكومه‌تێكی تائیفی.
له سه‌رێكی دیكه‌وه وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه مه‌یسون ده‌ملوجی دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌شدا ری له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ده‌كات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا رۆژی سێشممه‌ی رابردوو له ماڵی سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كۆبوونه‌وه‌و گه‌یشتنه رێككه‌وتن له سه‌ر میكانیزمی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
ده‌ملوجی جه‌ختیشی كرده‌وه عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان وه‌رده‌گرێت گوتیشی پێشبینی ده‌كرێت ده‌سه‌لاَته‌كانی عه‌للاوی له‌و پۆسته‌یدا ده‌سه‌لاَتێكی به‌رفراوان بێت به‌تایبه‌ت كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه له 20 ئه‌ندام پێكدێت.
وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه روونیشی كرده‌وه مووچه‌ی سالاَنه‌ی عه‌للاوی هاوتای مووچه‌ی سالاَنه‌ی مالیكی ده‌بێت كه هی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌گاته 360 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سه‌رچاوه: شبكه هذا الیوم للاخبار، النخیل
