عێراق له ژێر به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رهات
دوێنێ له شاری نێویۆرك ئه‌نجوومه‌نی ئاسسایشی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به پرسی عێراق گرێدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به كۆی گشتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سێ برِیاری گرنگی له سه‌ر پرسی عێراق ده‌ركرد كه بریتی بوون هه‌ر یه‌ك له، یه‌كه‌م كۆتایی هێنان به به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك، دووه‌م درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پارێزه‌یی (الحێانه) كه عێراق ده‌پارێزێ له داواكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌ره‌بووانه‌ی په‌یوه‌ندیان به سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حسێنه‌وه هه‌یه ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌كه‌ش بۆ 6 مانگی دیكه درێژكرایه‌وه واتا تا 30 حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌رده‌وامی ده‌بێت. پێشتر برِیار بوو ئه‌و پارێزه‌ییه له‌و مانگه‌دا كۆتایی پێبێت به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند ئه‌و هیچ داوایه‌كی دیكه پێشكه‌ش ناكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق كه بۆته به‌شێك له پارێزه‌یی ئه‌و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی عیراق ده‌كرێن به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه به‌تایبه‌ت قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوێت برِیاردرا ئه‌و ماوه‌یه بۆ 6 مانگی دیكه درێژ بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی برِیاره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهاته‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتی دوای حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ناگه‌رِێنه‌وه خه‌زێنه‌ی سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق، به‌لاَم ده‌بێت رێژه‌ی 5% ی بگه‌رِێندرێته‌وه بۆ سندوقی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی شه‌رِی كوێت.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به برِیاری سێیه‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزای قه‌ده‌غه‌كردنی بواری ئه‌تۆمی له سه‌ر عێراق، هه‌روه‌ها رێگه به عێراق ده‌درێت له‌مه‌ودوا ده‌ست بكات به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی مه‌ده‌نی كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1991 وه به پێی برِیاری 687 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی لێ قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش برِیاریشیدا ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوو پێشكه‌وتنانه‌ی عێراق له ماوه‌ی ئه‌م ساڵ به ده‌ستی هێناوه، به‌تایبه‌ت له پابه‌ندبوونه‌كانی به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتنامه‌ی چه‌كی كیمیاوی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات.
دواتر له وتاری خۆیدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن كه سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی كرد، داوای كرد هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له پته‌وكردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و كوێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنه ئیجابییه‌كانی عێراق كرد كه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا به ده‌ستی هێناونجه‌ختیشی له سه‌ر باش بوونی بارودۆخی ئه‌منی عێراق كرده‌وه، گوتیشی بارودۆخی ئێستای عێراق جیاوازتره له بارودۆخی ئه‌و ولاَته له سه‌رده‌می جێبه‌جێكردنی برِیاری 661 ی ساڵی 1990، دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه گه‌رِانه‌وه‌ی عێراق بۆ گۆرِه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته هۆكارێكی راسته‌وخۆ بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و دڵنیا كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی تایبه‌ت به ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به برِیارێكی هاوشێوه‌ی رزگاركردنی عێراق و دووباره گێرِانه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌و ولاَته‌ی وه‌سف كرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زێباری دووپاتی كرده‌وه ئه‌و برِیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دوای ئه‌وه هات كه عێراق هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه به‌تایبه‌ت له پابه‌ندبوونه‌كانی به‌رامبه‌ر برِیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990 وه به‌هۆی داگیركردنی كوێته‌وه به سه‌ر عێراق سه‌پێندراون، زێباری رۆڵی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشی به‌رز نرخاند له هه‌وڵ و ته‌قه‌لاَكانی بۆ رازی كردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی عێراق له ژێر ئه‌و به‌نده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عه‌بدولباری زێباری ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ ته‌وافوقاتی هه‌رێمایه‌تی و هه‌وڵه‌كانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه.
زێباری دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ولاَتێكه گرنگ بوو بۆ ده‌رهێنانی عێراق له ژێر ئه‌و به‌نده ترسناكه هه‌روه‌كو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه برِیاره‌كه عێراقی بۆ قۆناخێكی نوێی سیاسی و ئابووری گواسته‌وه.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد دوای ده‌رهێنانی عێراق له ژێر ئه‌و به‌نده چه‌ندین پرسی گرنگ بۆ عێراق دێنه ئارا به‌تایبه‌ت نوێ بوونه‌وه‌ی متمانه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و بیانی گوتیشی عێراق له ئێستاوه كارده‌كات بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی پرسه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتی كوێت.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز، وكاله انباء الاعلام العراقی، وكاله الاخباریه للانباء
