پارێزگاری موسڵ سێ ته‌وه‌ر ئاشكرا ده‌كات سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری
پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی رایگه‌یاند هه‌ردوو لایه‌نی عه‌ره‌ب و كورد گه‌یشتوونه‌ته سێ رێگه چاره سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان .
دوێنێ پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی له باره‌گای پارێزگای موسڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی كوردستانی گرێدا‌و تێیدا باسیان له پرسی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كرد كه بۆته جێگه‌ی ناكۆكی له نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگای موسڵ و كه‌ركوك و دیاله.
دوای به‌دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا توانرا سێ ته‌وه‌ر بخه‌نه به‌ر باس و گفتوگۆكردن كه بریتی بوون له، یه‌كه‌م پرسه ئیدارییه‌كان و رێكخستنی كاری سه‌رژمێری به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی ئاماری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجامدراوه له‌وانه‌ش پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك كه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌ردوولا گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ته‌وه‌ری دووه‌م پرسی پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی بوو كه ئه‌مه‌ش بهرِهزامهندی هه‌ردوولا بۆ پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی له ماوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دۆسییه‌ی ئه‌منی پارێزگای موسڵ به فه‌ریقی روكن حه‌سه‌ن كه‌ریم خزه‌یر سپێردرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبستێ به دانانی پلانێكی تۆكمه بۆ پاراستنی پرۆسه‌كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداو‌و مه‌ترسییه‌ك له به‌رده‌م گیانی هاولاَتیان.
له باره‌ی ته‌وه‌ری سێیه‌م نوجێفی رایگه‌یاند ئه‌و ته‌وه‌ره په‌یوه‌ند بوو به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه ، گوتیشی بۆچوونم وایه ئه‌و راسپاردانه‌ی پێشكه‌ش كراون هه‌موو لایه‌ك دهگهیهنته چاره‌سه‌رێكی مه‌عقوڵ و گونجاو، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستیان به كاتێكی زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر زانیاری له سه‌ر تۆماره‌كان وه‌ربگیردرێ كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ دیاری كردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری، روونیشی كرده‌وه كه هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون له میانی پرۆسه‌كه‌دا پرسی نه‌ته‌وه دیاری نه‌كرێت.
دواتر له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حما خه‌لیل هه‌ر له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نوجێفیدا دووپاتی كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئیجابی بهرِێوهچوو، گه‌شبینی لایه‌نی هاوپه‌یمانی كوردستانیشی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و لێژنه پێكهێنراوه‌ی كه راسپێردراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له مه‌حما خه‌لیل و محه‌مه‌د جمشید نوێنه‌رانی شه‌به‌ك له په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌ری كه‌مینه‌كان حه‌نین قهدۆو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ و لیستی برایه‌تی نهینهواو هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ری ئاماری هه‌ولێرو دهۆك ئاماده بوون.
