مالیكی و عه‌للاوی رێكده‌كه‌ون له سه‌ر میكانیزمی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ
هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی گه‌یشتنیان به رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به میكانیزمی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راده‌گه‌یه‌نن.
دوێنێ ئێواره له ماڵی سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هه‌ر یه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی و جه‌عفه‌ری سه‌باره‌ت به رێكخستنی ئیداره‌و سپاردنی ئه‌ركه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو كه برِیاره مالیكی سه‌رۆكایه‌تی بكاته‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان گرێدا.
دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌للاوی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتوو هه‌روه‌كو توانرا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی سێ قۆناخی پێشوو كه عێراق پێیدا تێپه‌رِیوه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ئاڵوگۆرِ بكه‌ن، گوتیشی بۆ هه‌ر قۆناخێك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بووه بۆیه به پێویست زانراوه بۆ دووباره رێگه گرتن له‌و به‌ره‌نگاریانه كابینه‌یه‌كی به‌هێز پێكبهێنرێت كه تێیدا هه‌موو لایه‌ك كابینه‌كه به‌هی خۆی بزانێ و ده‌ستی پێوه بگرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا مالیكی دووپاتی كرده‌وه له‌گه‌ڵ عه‌للاوی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به بنه‌ماو میكانیزمی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی تۆكمه‌و به‌هێز كه بتوانێ به جیدی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی عێراق بكاته‌وه‌و ته‌واوی ده‌رگاكانیشی كراوه بێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یانه‌وه په‌یوه‌ندی به ناوچه‌كه‌و ده‌ورو به‌رو جیهانه‌وه بكات، كه دواجار تێدا ئابووری عێراق ژێرخانێكی تازه‌و به‌هێزدروست ده‌كاته‌وه به‌مه‌ش لایه‌نی خزمه‌تگوزاری په‌ره‌ده‌سێنێ، روونیشی كرده‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی گفتوگۆیان كردووه سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی بنه‌ماكانی پێكهێنانی حكومه‌ت، گوتیشی گفتوگۆكان ستراتیژی بوون و له سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵ‌تێكی دامه‌زراوه‌ییش هیچ بۆچوونێكی جیاواز له نێوانماندا نه‌بوو.
ئاماژی به‌وه‌شدا كه هه‌ردوو به‌جیدی سه‌یری پێكهێنانی حكومه‌تیان كردووه‌و جه‌ختیان كردۆته‌وه له سه‌ر میكانیزم و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان كه پێویسته ده‌وڵه‌تی نوێی له سه‌ر بونیاد بنرێت، به‌م پێیه‌ش هه‌موو لایه‌ك ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌هه‌مان شێوه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ئیجابی و سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌مدا، گوتیشی توانیمان قسه له سه‌ر پرسه ستراتیژییه‌كان بكه‌ین كه زیاتر په‌یوه‌ندن به دامه‌زراندنه‌وه‌ی حكومه‌تێكی بنكه فراوانی كارارو تۆكمه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یه‌وه بتوانرێ كه‌رتی ئابووری ولاَت و دابین كردنی لایه‌نه خزمه‌تگوزارییه‌كان فه‌راهه‌مكردنی لایه‌نی ئه‌منی و به‌رپاكردنی یانی به یه‌كه‌وژیان و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بۆ عێراق دابین بكرێت.
عه‌للاوی باسی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته دیدگا‌و تێرِوانینێكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه عێراق له ناره‌حه‌تی و ناسه‌قامگیری رزگار بكرێت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به به‌رده‌وام بوونی دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به هه‌موو لایه‌ك كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێكبهێنن و عێراق بۆ ناو گۆرِه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی بگێرِنه‌وه كه چه‌ندین ساڵه ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ده‌ست چووه.
سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به هه‌مان شێوه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد، روونی كرده‌وه كه هه‌ردوولا تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و پاراستنی ماندوو بوونی عێراقییه‌كان رێزگرتن له ده‌نگه‌كانیان كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان چوون و په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌ت له زووترین ماوه‌دا.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
