ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی 7 گرنگترین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌بێت
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به بارودۆخی عێراق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ به‌ره‌و شاری نیویۆرك به‌رِێكه‌وت.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له شاری نیویۆرك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ولاَته گرێده‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یانێكدا بلاَوی كرده‌وه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاَته ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له سه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی بایدن گه‌یشته شاری نیویۆرك و برِیاریشه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتاری تایبه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به عیچراق پێشكه‌ش بكات، به‌یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئۆغلۆ جگه له پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی هه‌ر له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی چاوی به چه‌ند به‌رپرسێكی بالاَی ولاَته یه‌كرگتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ولاَتانی ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و چه‌ند ولاَتێكی دیكه ده‌كه‌وێت له نزیكه‌وه تاوتوێی پرسی بارودۆخی عێراق و سنووری ئه‌و ولاَته له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات.
له گرنگترین ئه‌و خالاَنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دێنه به‌رباس و گفتوگۆكردن، پرسی ده‌رهێنانی عێراقه له ژێر به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له وه‌ته‌ی ساڵی 1990 وه به‌هۆی داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام به سه‌ر عێراقدا سه‌پێندراوه.
جێی باسه له‌وه‌ته‌ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2009 وه توركیا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بۆته ئه‌ندامی كاتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌كو له یه‌كی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كرد.
سه‌رچاوه: وكاله الصحافه المستقله
