وه‌ره‌قه‌ی كوردی بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان جه‌وهه‌ری شه‌راكه‌تی نیشتمانییه
ئه‌ندامی ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان فریاد ره‌واندوزی رایگه‌یاند كورد پشتگیری له پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌كات، روونیشی ده‌كاته‌وه پشتگیری كردنی كورد له پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له سه‌ر بنه‌مای وه‌ره‌قه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌واندوزی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان چه‌ند ده‌سه‌لاَتێكی نووسراوی بۆ ئه‌و پۆسته نوێیه پێشكه‌ش كردووه، گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێشكه‌شی كردووه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێن روحێكی جه‌وهه‌ری له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی به ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌به‌خشێت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان به جیدی پشتگیری له بوونی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ره‌واندوزی روونی كرده‌وه ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ پێكهێنان و ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێشكه‌شی كردووه پێویستی به چاوپێخشاندنه‌وه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی زۆرێك له به‌نده‌كانی هه‌یه، هه‌روه‌كو پێویستی به رێككه‌وتنێكی سیاسی نێوان كوتله‌كان هه‌یه.
ره‌واندوزی باسی له‌وه‌شكرد ناكرێت له پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن كه مه‌به‌ستی پێ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بوو، پرۆژه‌و بۆچوونه تایبه‌ته‌كانی بسه‌پێنێ بێئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كوتله‌و پێكهاته‌كانی قه‌بوڵ بكرێت، چونكه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ته‌نیا بۆ كوتله‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیه به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م كوتله‌كانی دیكه به‌شداری ده‌كه‌ن له برِیاره‌كانی.
سه‌رچاوه: وكاله اور
