مالیكی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌رده‌م كوتله‌كان داده‌نێ بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق نوری مالیكی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی له به‌رده‌م كوتله سیاسییه‌كان داناوه به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
ئه‌و واده‌یه‌ی مالیكی دیاریكردووه پۆستی وه‌زاه‌رته بالاَكان ناگرێته‌وه كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و نه‌وت و دارایی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها برِیاره‌كه وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگریش ناگرێته‌وه، كه برِیاره به كه‌سانی بێلایه‌ن بدرێت و ته‌واوی كوتله‌كانیش به شێویه‌كی مه‌بده‌ئی له سه‌ری رێككه‌وتوون.
له باره‌ی دیاری كردنی واده‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌رده‌م كوتله‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیده‌كانیان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان، وته بێژی هاوپه‌یمانی نیشتمانی حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی رایگه‌یاند دانووستانه‌كان سه‌باره‌ت به پۆسته سیادی و خزمه‌تگوزارییه‌كان قۆناخێكی پێشكه‌وتوویان برِیوه.
ئه‌لحه‌سه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا كوتله‌كان له سه‌ر میكانیزمێكی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیده بێلایه‌نه‌كان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ‌و ئاسایشی نیشتمانی رێكنه‌كه‌وتوون.
هه‌روه‌ها روونیشی به‌شێوه‌ی كۆتایی كوتله‌كان دیسان له سه‌ر دابه‌شكردنی وه‌زارته خزمه‌تگوزارییه‌كان رێككنه‌كه‌وتوون.
سه‌باره‌ت به یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس كه به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌گرێته‌وه له‌وانه‌ش سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتله‌گ و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، ئه‌لحه‌سانی رایگه‌یاند هه‌ڵگرتنی یاسایه‌كه له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به ریشه‌كێشكردنه‌كه ده‌كه‌ون، ته‌نیا له ده‌سه‌لاَتی په‌رله‌ماندایه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله بكات له یه‌كلای كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه.
سه‌رچاوه: رادیۆ سه‌وا
