\"عێراقیه‌ نایه‌وێت دان به‌ ماده‌ى 140 بنێت\"""

\
گولاَن/س.م

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ئاشكرایی كرد كه‌ لیستى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كه‌له‌ هه‌ریه‌ك له‌ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكی و لیستى ئیئتلافی نیشتیمانى به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌مار حه‌كیم پێكهاتوه‌ رِه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داواكاریه‌كانى كورد نیشانداوه‌ و 18 خاڵه‌كه‌ى كوردیان په‌سه‌ند كردوه‌ و چه‌ند خاڵێكى تریان بۆ زیاد كردوه‌ به‌لاَم لیستى عێراقیه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى دان نانێت به‌ ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.

\"مه‌حمود عوسمان\"" ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان رِایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تى كوردستان په‌سه‌ندكردنى 19 داواكاریه‌كه‌ى كورد به‌مه‌رجی سه‌ره‌كى داده‌نێن بۆ به‌ژدارى كردن له‌ حكومه‌تى نوێی عێراق پێش رِاگه‌یاندنى حكومه‌تى نوێی عێراق له‌لایه‌ن نورى مالیكی كه‌ رِاسپێردراوه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.

عوسمان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانى كورد لابراوه‌ كه‌ بریتی بو له‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى كورد له‌ حكومه‌تى نوێی عێراق بكشێنه‌وه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌ حكومه‌تێكى له‌كارلادراو هه‌ژمار ده‌كرێت.

گوتیشى: به‌هۆى سه‌قاڵ بونى (دكتۆر رِۆژ نورى شاوه‌یس)ـى سه‌رۆكى دانوستكارى كورد به‌ كاره‌كانى كۆنگره‌ى پارته‌كه‌ى و به‌رپرسانى ترى عێراقى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان واژو كردنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كورد دواكه‌وتوه‌ به‌لاَم چاوه‌رِێ ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتو ئه‌و داواكاریانه‌ى كورد واژوى له‌سه‌ر بكرێت له‌لایه‌ن نورى مالیكی سه‌رۆكى رِاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانیدا مه‌حمود عوسمان گوتی: لیستى عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر دژایه‌تى كردنى دوو برِگه‌ى ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، و نایه‌وێت ماده‌ى 140 ببێته‌ به‌شێك له‌ دانوستانى كوتله‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق، و لیستى عێراقیه‌ داواده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ موچه‌ و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق وه‌ربگرێت ده‌بێت فه‌رمان له‌هه‌مان وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن نه‌ك شوێنێكى تر.


سه‌رچاوه‌: شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت"
Top