پارێزگای دیاله له ئاماده‌باشیدایه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان
پارێزگاری دیاله رایده‌گه‌ینێ ئه‌وان ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان ئه‌نجامداوه بۆ به‌رِێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له شاره‌كه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری دیاله عه‌بدولناسر مه‌هداوی رایگه‌یاند لێژنه‌ی هاوبه‌شی ئاماده‌كردنی سه‌رژمێری دانیشتووانی پارێزگای دیاله كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی خۆی گرێدا سه‌باره‌ت به سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له‌و پارێزگایه، گوتیشی ئه‌وان ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له دیاله‌و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن بۆیه هه‌موو ته‌قه‌لایه‌كی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
لێژنه‌ی كاری هاوبه‌شی ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان له پارێزگای دیاله له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاری ئه‌و شاره‌و سێ په‌رله‌مانتاری عێراقی له شاره‌كه‌و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و فه‌رمانده‌ی هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كان و لێژنه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره پێكدێت.
مه‌هداوی روونی كرده‌وه لێژنه‌كه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا توانی بگاته رێككه‌وتنێكی ته‌واوفوقی نیشتمانی بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی هه‌موو ئه‌و نیگه‌رانی و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه هه‌یانه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مه‌هداوی دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان ته‌واوی ئه‌و ئه‌و راسپارده فه‌رمییانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ریانكردووه كه تایبه‌تن به رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن.
پارێزگاری دیاله دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پارێزگاكه‌یان له ته‌واوی ئاماده باشیدایه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بێئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌كیان له به‌رده‌م دابێت، له مانه‌ش زیاتر بوونی رێككه‌وتنێكی ته‌وافوقی نیشتمانییه له نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان به سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش بووه به‌ره‌ی كورد ده‌خوازێ ئه‌نجام بدرێت كه ئامانجی سه‌ره‌كی تێیدا دیاری كردنی رێژه‌ی كورده له ناوچه دابرِاوه‌كان، هه‌روه‌ها به‌ره‌ی دووه‌م دژی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه چونكه ترسیان له هه‌قیقه‌تی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌كه هه‌یه له كه‌م بوونه‌وه‌ی نفوزی عه‌ره‌ب له شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پێشتر وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق به‌جیدی كاری كرد بۆ لابردن و سرِینه‌وه‌ی خانه‌ی تایبه‌ت به دیاریكردنی نه‌ته‌وه له ناو فۆرِمی سه‌رژمێری دانیشتووان، به‌لاَم كورد دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه راوه‌ستایه‌وه‌و قه‌بوڵی نه‌كرد.
برِیار بوو پێنجی ئه‌م مانگه دوای چه‌ندین جار له دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له ته‌واوی عێراق به‌رِێوه بچێت به‌لاَم جارێكی دیكه بۆ كاتێكی نادیار دواخرایه‌وه، برِیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوو جارێكی دیكه واده‌یه‌یكی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دیاری بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: صوت العراق
