ئەتلەتیكۆ مەدرید و دیگۆ كۆستا رێككەوتن
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ كۆستای هێرشبەری یانەی چێڵسی كردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بە درێسی تیپەكەیان دەربكەوێت.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: كۆنتی بە راشكاوی بە كۆستای وتووە وەرزی داهاتوو شوێنی لە تیپەكە نابێت و پێویستە لەم هاوینە یاریگای ستامفۆرد بریچ بەجێبهێڵێت.
میرەر ئەوەیشی نوسیوە: هەرچەندە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەهۆی سزاوە ناتوانێت هیچ یاریزانێكی نوێ بگوازێتەوە ریزەكانی، بەڵام تیپەكە دەیەوێت بۆندەكە لەگەڵ كۆستا بەبڕی (26) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی واژۆ بكات و لە كانوونی دووەمی ساڵی (2018) واتە لە گواستنەوەی زستانە لەگەڵ كۆتایی هاتنی سزاكە بیگەرێنێتەوە تیپەكە.
محمد سلێمان
