زیدان ئارەزووی مانەوەی دانێلۆ دەكات لە یانەكەی
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرچاوەکانى راگەیاندن باس لە رۆشتنى چەند یاریزانێکى یانە مەلەکیەکە دەکەن لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى داهاتوودا، کە دانێلۆ یەکێکە لەو یاریزانانە.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، زەینەدین زیدانى فەڕەنسى راهێنەرى ریاڵ مەدرید بە ئاستى دانێلۆ لە وەرزى رابردوودا رازیبووە و ئارەزوو دەکات لە ریزەکانى تیپەکەیدا بمێنێتەوە.
دانێلۆى ٢٥ ساڵ، کە وەرزى رابردوو لە ٢٥ یاریدا تەنیا گۆڵێکى تۆمارکرد، لە ٢٠١٥دا بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەى پۆرتۆى پورتوگالییەوە پەیوەندى بە ریاڵ مەدریدەوە کرد.
محمد سلێمان
