بە فەرمی ... بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو بریاری دەستبەردار بوون لە 5 یاریزانی راگەیاند
ئینستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ لیژنەی هونەری تایبەت بەئەنجامدانی گرێبەستەکان لەیانەی بەرشلۆنە کۆبووەتەوە و لەگەڵ هەردوو ئەندامی لیژنەکە ئەلبێرت سۆلێر و رۆبەرت فێرناندێز لیستی ناوی یاریزانە رۆشتوو هاتووەکانیان دەستنیشان کردووە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە هاوینی ئەمساڵ پێنج یاریزان یانەی بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێن.
رۆژنامە ئیسپانیەکە دووپاتیکردووەتەوە هەریەکە لە ئاردا تورانی تورکی و جێرمی ماتیۆی فەرەنسی و تۆماس ڤێرمایلینی بەلژیکی و رافینیا ئەلکانتارای بەرازیلی و کریستیان تیلۆی ئیسپانی ئەو پێنج یاریزانەن کە بڕیاری فرۆشتنیان دراوە.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە بۆ ئەوەی پێشێلی یاسای یاری خاوێن نەکات و بودجەیەکی باشی بۆ کڕینی یاریزان لەبەردەستدا بێت یانەی بەرشلۆنە پێویستە لەسەرەتادا دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بکڕێت پاشان گرێبەست ئەنجام بدات.
محمد سلێمان
