ناڤاس داهاتووی خۆی لەگەڵ مێرنگی یەكلایكردەوە
له لێدوانێكیدا كه‌رۆژنامه‌ى دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا بلاَوى كردۆته‌وه ، كیلۆر نافاس ده‌ڵێت: به‌رده‌وام بیر له شێوازى كاركردنم ده‌كه‌مه‌وه و سه‌رنجى ته‌واوم له‌سه‌ر ئاستى هونه‌رى و جه‌سته‌یمه له مه‌شقه‌كان ، هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌موو شتێك پێشكه‌ش بكه‌م كه تیپه‌كه‌م پێویستى پىَ هه‌یه.
نافاس زیاتر ده‌ڵێت: هیچ بلانێكى رۆیشتنم نیه له ریال مه‌درید ،به‌رده‌وام ده‌جه‌نگم، خانه‌واده‌كه‌م هه‌ست به‌ئارامى ده‌كه‌ن.
له كۆتایدا ده‌ڵێت: زۆر كاتم زه‌حمه‌تم به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام گرنگترین شت خانه‌واده‌كه‌مه، ئێمه به‌هۆى كاره باشه‌كانمان متمانه‌ى ته‌واومان به‌ده‌ست هێناوه، وه باشترین پاڵپشتیمان لێ ده‌كرێت.
محمد سلێمان
