ریال مەدرید لەگەڵ پیپی لەسەر نوێ كردنەوەی بۆندەكەی نەگەیشتنە رێككەوتن

ریال مەدرید لەگەڵ پیپی لەسەر نوێ كردنەوەی بۆندەكەی نەگەیشتنە رێككەوتن
پێگەی مارکای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردۆتەوە کە ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و کیلبێر پیپی بەرگریکار لەسەر نوێ کردنەوەی بۆندەکە نەگەشتونەتە رێککەوتن، ریاڵ مەدرید بۆندی تەنھا یەک ساڵی تری خستۆتە بەردەم ئەو یاریزانە بەڵام پیپی دەڵێت لە ٢ ساڵ کەمتر بێت بۆندەکەم نوێ ناکەمەوە، ھەرچەندە لە دوا ھەوڵدا ریاڵ مەدرید ساڵێک و ئەگەری ساڵی دووەمیشی خستۆتە بەردەم ئەو یاریزانە بەڵام پیپی سورە لەسەر ٢ ساڵ بۆیە پێدەچێت پیپی کە لە ھاوینی داھاتو بۆندەکەی لەگەڵ ریاڵ کۆتایی دێت ئەو یاریزانە ئازاد دەبێت و بە ویستی خۆی دەچێتە ھەر یانەیەک کە بیەوێت بێ ئەوەی ریاڵ مەدرید بتوانێت ھیچ داوایەک یان بڕە پارەیەکی لە فرۆشتنی دەست بکەوێت.

hamataqana
Top