ڤینگەر لە لایەن سانچێزەوە پەیامێكی پێگەیشت

ڤینگەر لە لایەن سانچێزەوە پەیامێكی پێگەیشت
ئەلێکسیس سانچێزی هێرشبەری هەڵبژاردەی چیلی، بە تەواوی لە یاریکردن چاکبۆتەوەو گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیی و ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان دەکات.

سانشێز لە یاری ڕابردوودا بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد، بەڵام لە ئێستادا بە ئاسایی ڕاهێنان دەکات و ئامادەیە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی کە ڕۆژی سێشەممە یاریەکە دەکرێت.

یانەی ئارسناڵ خەمی پێکانەکەی سانشێزی بوو، بۆیە ئەو یاریزانە نامەیەک ئاڕاستەی ئارسن ڤینگەر، ڕاهێنەری فەڕەنسی یانەکە دەکات و دڵنیایی دەداتێ کە ئەو زۆر باشەو گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەکان.

یانەی ئارسناڵ یارییەکی بەهێزی لە داهاتوودا لە پریمەرلیگدا لە پێشەو ڕووبەڕوی یانەی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە، کە یارییەکە ڕۆژی شەممەی داهاتووە کە یارییەکە لە گەڕی ١٢ هەمی خولی ئینگلتەرادایە.

hamataqana
Top