ئەمینداری دارایی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەستی لە كاركێشاوە

ئەمینداری دارایی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەستی لە كاركێشاوە
رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی بریاری پەسندن كردنی دەست لە كاركێشانەوەی هونەر جەوهەر ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دا.
هونەر جەوهەر ئەمرۆ شەممە بەفەرمی دەست لە كاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كرد لەسەر داوای خۆی و یەكێتیەكە بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسندكرد و
نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەكەی بۆ لیژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی كوردستان بەرزكرایەوە.
بەپێی زانیارییەكان هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی هونەر جەوهەر بەهۆی پابەندبوونی بە كاری تایبەتی خۆیەتی.
تا ئێستا كەس لە شوێنی هونەر جەوهەر دەستنیشان نەكراوە و چاوەروان دەكرێت لە ئایندیەكی نزیكدا شوێنگرەوەی دیاری بكرێت.
جێگەی باسە هونەر جەوهەر ئەمینداری دارایی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بووە و سەرۆكی یانەی ئاڵتۆن كۆپریە.
رێبین رەمزی
Top