ئاماری یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی

ئاماری یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی
رۆژانی پێنچشەممە و هەینی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی بە بەرێوەچوونی شەش یاری ئەنجامدرا.
لە یارییەكانی ئەم هەفتەیە ئامارەكان بەمشێوەیە بوو:
- لە كۆی شەش یاری سێ یاری بە یەكسانبوونی هەمان ئەنجام تەواو بوو ئەوەیش بەئەنجامی (2-2)گۆڵ و یارییەكی تریش بە ئەنجامی گۆڵێك یەكسانبوو.
- دوو یاری بەسەركەوتنی تیپێك تەواو بوو ئەوەیش بە هەمان ئەنجام بوو (1-0) گۆڵ.
- یاریزان فەرحان شكور یەكەم یاریزانە لە وەرزی ئەمساڵدا لە یارییەكدا دوو گۆڵ تۆماربكات.
- لەم هەفتەیە هەر چوار یاریزانی پیشەگەر (ئەحمەد شەرشاب، مەحمود عەبدولسەلام) لە یانەی گارە و (جویل عومەری) لە یانەی زێرەڤانی و ( ئەلێكس ئاگوی) لە یانەی ئارارات گۆڵیان تۆماركرد.
- لەم هەفتەیە یاریزانی پیشەگەری عێراقی لە یانەی گارە ئەحمەد شەرشاب یەكەم گۆڵی یاریزانە پیشەگەرەكانی تۆماركرد كاتێك لە خولەكی 33ی یارییەكەی یانەكەی بەرانبەر یانەی شێروانە بە لێدانی سزا تۆماریكرد.
- خێراترین گۆڵ لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە رێگەی یاریزانی یانەی ئارارات (عەلی عەزیز) تۆماركرا، كاتێك لە خولەكی 6ی یارییەكە بەشێوەیەكی جوان تۆماریكرد.
- لە یارییەكانی هەفتەی دووەمدا شازدە گۆڵ تۆماركرا، كە هەشت گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركرا و هەشت گۆڵ لە گێمی دووەمی یارییەكە تۆماركرا.
- لە كۆی شازدە گۆڵ، چوار گۆڵ بە لێدانی سەر تۆماركراوە و 12 گۆڵ بە لێدانی شووت تۆماركراوە و گۆڵێك بە لێدانی سزا تۆماركراوە.
- لە هەفتەی دووەمدا 19 كارتی زەرد بە رووی یاریزانان بەرزكرایەوە و سێ كارتی سوور بەرووی یاریزانان بەرزكرایەوە، بەڵام هەر سێ كارتی سوور دوای وەرگرتنی كارتی زەردی دووەم بوو.
- یانەی دهۆك تاكە یانەیە لە دوو یاری یەك لە دوای یەك تووشی دۆران دەبێت و یانەی نەورۆز تاكە یانەیە لە دوو یاری لەسەر یەكدی دوو سەركەوتن تۆمار دەكات.
- هەردوو یاریزان (فەرحان شكور) لە یانەی هەولێر و (بەهائەدین بەكر) لە یانەی نەورۆز لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دێن بە تۆماركردنی دوو گۆڵ.
- لەم هەفتەیە لە كۆی شازدە گۆڵ، یەك گۆڵ لە كاتی زیادكراو تۆماركراوە و گۆڵێك لە خولەكی (80 تا 90) تۆماركراوە و چوار گۆڵ لە خولەكی (70 تا 80) تۆماركراوە و دوو گۆڵ لە خولەكی (60 تا 70) تۆماركراوە و گۆڵێك لە خولەكی (0 تا 10) تۆماركراوە و سێ گۆڵ لە خولەكی (20 تا 30) تۆماركراوە و چوار گۆڵ لە خولەكی (30 تا 40) تۆماركراوە.
- لە هەردوو هەفتەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان 23 گۆڵ تۆماركراوە.
- تا ئێستا یانەی هەولێر بەهێزترین هێڵی هێرشبەرە بە تۆماركردنی چوار گۆڵ و یانەكانی كەركووك لاوازترین هێڵی هێرشبەری هەیە تا ئێستا هیچ گۆڵێكی تۆمارنەكردووە.
- هەردوو یانەی نەورۆز و سیروانی نوێ بەهێزترین هێڵی بەرگرین تا ئێستا هیچ گۆڵێان لێ تۆمارنەكراوە و هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك خاوەنی لاوازترین هێڵی بەرگرین تا ئێستا سێ گۆڵیان لێ تۆماركراوە.
- ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولەكە بەمشێوەیە بوو:
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر - زێرەڤانی 2-2
نەورۆز - دهۆك 1-0
برایەتی - گازی باكوور 1-1
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 6 خاڵ
2- هەولێر 4 خاڵ
3- برایەتی 2 خاڵ
4- زێرەڤانی 2 خاڵ
5- گازی باكوور 1 خاڵ
6- پێشمەرگەی هەولێر سفر خاڵ
7- دهۆك سفر خاڵ
ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەی دووەم
گارە - شێروانە 2-2
ئارارات - زاخۆ 2-2
هەندرێن - كەركووك 1-0
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- سیروانی نوێ 3 خاڵ
2- هەندرێن3 خاڵ
3- ئارارات 2 خاڵ
4- شێروانە 2 خاڵ
5- گارە 2 خاڵ
6- كەركووك 1 خاڵ
7- زاخۆ 1 خال
خشتەی یارییەكانی هەفتەی سێیەم، كە وا بریارە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام بدرێت بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
گازی باكوور - هەولێر یاریگەی گازی باكوور
زێرەڤانی - نەورۆز یاریگەی زێرەڤانی
دهۆك - پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی دهۆك
یانەی برایەتی چاوەروانە
كۆمەڵەی دووەم
كەركووك - سیروانی نوێ یاریگەی كەركووك
زاخۆ - گارە یاریگەی زاخۆ
شێروانە - هەندرێن یاریگەی كەلار
یانەی ئارارات چاوەروانە.
رێبین رەمزی
Top