ھەولێرو زێرەڤانی یەکسان بوون، نەورۆز لە دھۆکی بردەوە

ھەولێرو زێرەڤانی یەکسان بوون، نەورۆز لە دھۆکی بردەوە
لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
ھەولێرو زێرەڤانی یەکسان بوون، نەورۆز لە دھۆکی بردەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان لە سەریاریگای یەکەمی یانەی وەرزشیی ھەولێر ھەردوو یانەی ھەولێرو زێرەڤانی شاری دھۆک ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز لە یارییەکەدا پیشکەش بکەن و ھەردوو ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ ھەوڵی ئەوەیان دەدا بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنن بەڵام سەرئەنجام ھەردوو یانە بە ٢گۆڵ یەکسان بوون گۆڵەکانی ھەولێر فەرحان شوکر تۆماری کرد گۆڵەکانی یانەی زێرەڤانیش لە رێگای یاریزانان جولی عومەر و شوان مامۆ لە دواین خولەکەکانی یارییەکە تۆماری کرد ھەردوو یانە بە تاکە خالێک لە یاریگا ھاتنە دەرەوە، یانەی زێرەڤانی دووەمە یارییە لەسەر یەک کە نەیتوانیوە تامی سەرکەوتن بکات و تەنیا دوو خاڵی بەدەستھێناوە و ھەولێریش خاوەنی ٤خاڵە، لەیەکی دیکەوەش ھەردوو یانەی برایەتی و گازی باکوور ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە ھەردوو یانە بە گۆلێک وبەخالێک یەکسان بوون، یانەی نەورۆزیش درێژەی دا بە ئەنجامە باشەکانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی دھۆکی کردوو یارییەکەی بە تاکە گۆلێک لێ بردەوە پێشەنگی یانەکانی قایمتر کرد.
Top