ئەم ئێوارە زاخۆ و سلێخ بەیەک دەگەن

ئەم ئێوارە زاخۆ و سلێخ بەیەک دەگەن
لە خولی باسکەی عێراقی
ئەم ئێوارە زاخۆ و سلێخ بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی باسکەی نایابی یانەکانی عێراقی ئەمڕۆ ھەینی لە کاتژمێر٤ی ئێوارە لە ھۆڵی بنکەی وەرزش و لاوانی زاخۆ ھەردوو یانیە باسکەی زاخۆ و سلێخی شاری بەغداد ڕووبەروی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن لەم یارییە بەدەست بھێننن، زاخۆییەکان بۆ بەھێزکردنی پێکھاتەی یانەکەیان گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی ئەمریکی کردووە یانەی زاخۆ ئەمساڵ ئامانجی ئەوەی ھەیە بتوانێ ئەنجامێکی باش لە خولەکە بەدەست بھێنیت جێگای ئاماژەپێکردنە یانەی زاخۆ نوێنەری یانەکانی ھەرێمی کوردستانە لەم خولە.
Top