نەوزاد شێرزاد پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد

نەوزاد شێرزاد پەیوەندی بە یانەی برایەتی كرد
بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپەكەیان رۆژی چوارشه‌ممه‌ بەفەرمی یانەی برایەتی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان(نه‌وزاد شێرزاد) بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد بەمەبەستی یاریكردن لە ریزی یانەكە لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی.
نەوزاد شێرزاد لە ریزی یانەكانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هەولێر یاریكردووە و لە وەرزی رابردوو توانی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر پلەی دووەمی خولی نایابی كوردستان بە دەستبهێنێت.
وا بریارە نەوزاد شێرزاد رۆژی هەینی لەگەڵ یانەی برایەتی یەكەم یاری خۆی بەرانبەر یانەی گازی باكوور ئەنجامبدات.
رێبین رەمزی
Top