یاریزانێكی پێشگەری سوری پەیوەندی بە یانەی گازی باكوور كرد
حوسێن محەمەد حاج لە هێڵی بەرگری باڵی چەپ یاری دەكات لە سەرەتای ئەم وەرزە لەسەر داوای باسم قاسم گەیشتە شاری بەغداد بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی زەورا، بەڵام بەهۆی رۆیشتنی باسم قاسم، ئەم یاریزانە نەیتوانی پەیوەندی بە یانەی زەورا بكات دواتر پەیوەندی بە مەشقی یانەی هەولێر كرد، بەڵام بەهۆی كەمكردنەوەی ژمارەی یاریزانە پیشەگەرەكان لە خولی عێراق یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆرنەكرد.
ئەمە یەكەم یاریزانی پیشەگەرە پەیوەندی بە یانەی گازی باكوور دەكات بۆ وەرزی ئەمساڵ.
بەم گرێبەستە حوسێن محەمەد دەبێتە یاریزانی پیشەگەری ژمارە 21، كە لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لەم وەرزە یاری بكات و ژمارەی یاریزانە سووریەكانی خولی كوردستان بووە هەشت یاریزان.
جێگەی باسە وا بریارە سبەی هەینی یانەی گازی باكوور لە یارییەكی بەهێزدا ببێتە میوانی یانەی برایەتی و ئەم یاریزانە پیشەگەرە سووریە یەكەم یاری خۆی لەگەڵ یانە تازەكەی ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی
