گورزێکی گەورە بە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکەوێت
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە ئاندریا بارزالی، بەرگریکاری یانەی یوڤێنتۆس ماوەی مانگێک لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە بەھۆی ئەو پێکانەی لە شانیدا لە یارییەکەی بەرامبەر کیێڤۆ ڤیرۆنا تووشیھات.
دوای پێنج خولەک یاریکردن بارزالی دوای ئەوەی بەر یاریزانێکی کیێڤۆ کەوت گۆڕانکاریی پێکرا و لیوناردۆ بونۆچی لە شوێنی ئەو ھاتە نێو یاریگە.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت رایگەیاندووە، بەرگریکارە ئیتاڵییەکە سەرەتای مانگی داھاتوو دەگەڕێتەوە نێو یاریگەکان دوای ئەو پشکنینانە سەرەتاییانە بۆی ئەنجامدراوە.
لەلایەکی دیکەوە، کلاودیۆ ماریکیزیۆی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بەھۆی پێکانەوە و ناتوانێت لە دوو یاریی داھاتووی ھەڵبژاردەکەی یاری بکات وبەمەیش ئەم دوو یاریزانە بەرانبەر ھەڵبژاردەکانی لیشتیشتاین و ئەڵمانیا دادەبڕێن.
لوقمان عەلی
