خولەکانی ئەوروپا رادەگیرێن
بەھۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ رووسیا، یارییەکانی خولەکانی ئەوروپا ڕادەگیرێن.
لە شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی داھاتووەوە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور یارییەکانی گەڕی یازدە دەستپێدەکەن و لەھەفتەی داھاتووش گەڕێکی دیکە دێنە ئەنجامدان.
لە کیشوەری ئەوروپا رۆژی ھەینی داھاتوو یارییەکانی گەڕی سێیەم و چوارەمی پاڵاوتنی مۆندیال بەڕێوە دەچن.
لە کیشوەری ئاسیاش، ھەفتەی داھاتوو بەدیاریکراوی لە رۆژی سێشەممە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی پاڵاوتن ئەنجام دەدرێن.
ئەمەو لە رێکەوتی ھەژدەی ئەم مانگەو دوای بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵاوتن جارێکیتر خولەکان دەستپێدەکەنەوە.
لوقمان عەلی
