سەیدسادق و كفری یەك هەنگاویان بۆ سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكی كوردستان ماوە
هەردوو یانەی سەیدسادق و كەفری یەك هەنگاویان بۆ سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكی كوردستان ماوە لە وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی توانیان سەركەوتنێكی گرنگ تۆمار بكەن و یانەی شەقڵاوە هیوای سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكی كوردستان هێشتەوە و یانەی خەبات ماڵئاوایی كرد,
ئهنجامی یارییەکانی بهمشێوهیه بوو:
سەیدسادق - دووکان ١-١ (٤-٢) لێدانی سزا
شەقڵاوە - خەبات ٣-١
کفری - خانەقین ٢-٠
یارییەكانی هەفتەی داهاتوو بەمشێوەیە:
سەیدسادق - كفری
خانەقین - دووكان
یانەی شەقڵاوە چاوەروانە.
لە رۆژی شەممە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا كات و شوێنی یارییەكان دەستنیشان دەكات.
رێبین رەمزی
