کلۆزە وازهێنانی خۆی لە یاریكرد راگەیاند و پۆستێكی نوێشی وەرگرت

کلۆزە وازهێنانی خۆی لە یاریكرد راگەیاند و پۆستێكی نوێشی وەرگرت
میرۆسلاف کلۆزەی ئەڵمانی و یاریزانی پێشووی یانەی بایرن میونخ، بڕیاریدا لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا واز لە یاریکردن بهێنێت.

کلۆزە لەو کاتەوەی کە دوا یانەی لازیۆ بوو و گرێبەستەکەی تەوابووە یاری نەکردووە، لە ئێستاشدا وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند و وەک یاریدەدەری یواکیم لۆف دانرا.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کلۆزە دەچیتە دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو لەمەودوا لەگەڵ یواکیم لۆفدا کار دەکات.

کلۆزەی تەمەن ٣٨ ساڵ، ژمارەی پێوانەیی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەیە بە جۆرێک ٧١ گۆڵی لە ١٣٧ یاریدا کردووە، بەڵام لە دوای مۆندیالی ٢٠١٤ی بەڕازیل کە بوونە پاڵەوان وازهێنانی خۆی لە یاریردن ڕاگەیاند و ئێستاش لە لیستی گۆڵکارانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیادایە.

hamataqana
Top