دوای كۆتای هاتنی یاریەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و بارسێلونا لە گەری چوارەمی چامپیۆنزلیگ كە تێیدا یانەی بارسێلۆنا تووشی شكست هات بەرامبەر بە مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، راستەوخۆ یاریزانانی تیپی بارسێلۆنا بەرەو ھۆتێلەکەیان بەرێکەوتن و لەوێشەوە بۆ فرۆکەخانە بەڵام لیژنەی پشکنینی مادە وزە بەخشەکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رێگەی بە میسی نەدا لەگەڵ تیپەکەی بروات و خوێنی لێوەرگیرا و پشکنینی بۆ ئەنجام درا، پشکنینەکەش بۆ دڵنیابونە لە بەکار نەھێنانی مادەی وزە بەخش لە لایەن یاریزانانەکانەوە کە ئەو لیژنە تایبەتە دوای ھەریەکی چامپیۆنزلیگ خوێن لە چەند یاریزانێکی گوماناوی وەردەگرن.
hamataqana