ژاپۆن بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان
ژاپۆن بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان
لە جامی ئاسیای خوار نۆزدە ساڵان ھەڵبژاردەی لاوانی ژاپۆن بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی ئاسیا.
لە وڵاتی بەحرێن کۆتایی بە یارییەکانی جامی ئاسایای خوار نۆزدە ساڵان ھات و لە یاری کۆتاییدا ھەردوو ھەڵبژاردەی ژاپۆن و سعودیە بەیەک گەیشتن و لەم یارییەدا ھەڵبژاردەی ژاپۆن بە لێدانی یەکلایی کەرەوەی سزا یارییەکەی بردەوە.
لە ھەردوو گێمی یەکەم و دووەمی یارییەکە ھەردوو ھەڵبژاردەی بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، بەھەمان شێوە لە گێمە زیادکراوەکان ھیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا و ھەردوولا پەنایان بردە بەر لێدانی یەکلایی کەرەوەی سزا و لەئەنجامدا ھەڵبژاردەی ژاپۆن بە ئەنجامی پێج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ براوە بوو و کوڕانی سامۆرای بۆ یەک جار لە مێژوویاندا جامی ئاسیای خوار نۆزدە ساڵانیان بەرز کردەوە.
لوقمان عةلى
