کۆبوونەوەی زێدان و پێرێز داهاتووی ڕیاڵ مەدرید دیاری دەکات

کۆبوونەوەی زێدان و پێرێز داهاتووی ڕیاڵ مەدرید دیاری دەکات
بڕیارە فلۆرۆنتینۆ پێرێز و زێنەدین زێدان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بەرنامەی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو دابڕێژن.

ڕۆژنامەی ماڕکا بڵاویکردوووەتەوە، کە (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و (زێنەدین زێدان) ڕاهێنەری یانەکە بڕیارە لە ناوچەی (ڤالدیبیباس) کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی نەخشە ڕێگای یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو دابڕێژن.
ماڕکا ئاماژەی کردووە، کە پێشتر زیزۆ چاوی بە سەرۆکی یانەکە کەوتووە و باسیان لە هێنانی چەند یاریزانێکی تازە کردووە، بە تایبەتی یاریزانێکی هێرشبەر و ناوەڕاستکارێک و شوێنگرەوەیەکی باش بۆ مارسیلۆ، هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا باس لە هێنانی (پۆل پۆگبا)ی ناوەڕاستکاری یانەی یۆڤێنتۆس بکرێت، جگە لەوەش بەرنامەی خۆئامادەکارییەکانی یانەی شاهانە دیاری دەکرێت.
ئاشکرایە، لەگەڵ بەدەستهێنانی 11 مین پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ، زێدان پێگەی لە یانەکە بەهێزتربوو، بۆیە چاودێرانی تۆپی پێ پێشبینی دەکەن کە زیزۆ جگە لەم وەرزە بۆ ئەم وەرزی دواتریش لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە.





م
Top