یانەیەکی ئەڵمانی ٥٠ملیۆن بۆ یاریزانێکی ئیتالیا تەرخان دەکات

یانەیەکی ئەڵمانی ٥٠ملیۆن بۆ یاریزانێکی ئیتالیا تەرخان دەکات
یانەیەکی ئەڵمانی ٥٠ملیۆن بۆ یاریزانێکی ئیتالیا تەرخان دەکات
کارلۆئەنچلۆتی ڕاھێنەری تازەی یانەی بایرن مونخی ئەڵمانی لە ئێستا لە گۆت و گۆی چڕدایە لەگەڵ چەندین ئەستێرەی یانەکانی ئەوروپا بۆ ئەوەی پەڵکیشی ریزی یانە سورپۆشەکەی ئەڵمانیان بکات و درێسی یانەکەیان بپۆشێت، ئەنچلۆتی کار لەسەر بەھێزکردنی موینخ دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ دەست بەرکاربوونی ئەو بەھێزەی یانەکەی بەردەوامبێت لە خولەکانی ئەوروپا ، لە ئێستاشدا ئەو ڕاھێنەرە ئیتالیە لە ھەوڵی ئەوەیە ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی کۆدیۆماکێزی یاریزانی ئیتالی و ھاونیشتمانی بھێنتە ریزی یانەکەی، رۆژنامەی توتو سپۆرتیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە یانەی بایرن موینخی ئەڵمانی ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ ڕازی کردنی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی یۆڤی مارکیزیو لە ھاوینی ئەمساڵ لەسەر داوای ڕاھێنەرە تازەکەیان کە پێشبینی دەکرێ ڤێداڵی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەکە سەنگەری یاری کردنی بگواێزتەوە ریزی یانەی چێلسی کە کۆنتی ڕاھێنەری بلوز ئامادەیە بڕی ٤٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات، یانەی باڤاری ئامادەیە بڕی ٥٠ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی خانمە پیرەکە دابین بکات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە و پڕکردنەوەی گرفتی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەی ، پێش بینش دەکرێ یانە ئیتالیەکە بەم بڕە پارەیە ڕازی بێت بۆ ئەوەی ھەردوو یاریزانان دیبالا و پۆگبا ڕازی بکات بە مانەوەیان لە یانەی خانمە پیرەکە مارکیزیۆی تەمەن ٣٠ساڵ لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیتالیەکە ۆکتایی دێت.
کارزان کانەبی
.
Top