لە چوارگۆشەی خولی نایابی کوردستان
ئەمڕۆ ھەردوو یانەکەی پایتەخت چاویان لە کێبرکێ سەرکەوتنە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دوو یاری گرنگ لە نێوان چوار یانەکەی کوردستان بەرێوە بچێت، لە کاتژمێر٣٠-٣دوای نیوەرۆ لە پیرمام ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێر و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ئامادەکارییەکی باشیان کردوە لەسەر دەستی ڕاھێنەری یانەکەیان سەمیر بابۆ بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و سەرکەوتن بۆ ھەنگاو نان بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە پێشمەرگە لە دوای بەدەستھێنانی سەرکەوتنی لە یاری ڕابردوو لەبەرامبەر زاخۆ ئومێدی زۆری بۆ درووست بووە کە شەڕی بەدەستھێنانی نازناو بکات، لەبەرامبەریشدا کوڕانی زاخۆکە تا ئێستاش ئومێدی ئەوەیان ماوە شەڕی کێبرکێ بکەن بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن روویان لە پیرمام کردوە سەرکەوتن لەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی دەبێت، لە کاتژمێر٦ی ئێوارە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی بەھێزدا کوڕانی ھەولێر میوانداری یانەی دھۆک دەکەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین، ھەولێرییەکان پشت بە یاریگاو ھاندەران دەبەستن بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان و ھەنگاو بۆ پێشەنگی یانەکان بھاوێن، دھۆکیش نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بچێتەوە ھەموو ھەولێکی خۆیان دەدەن بۆ سێ خاڵی یارییەکە، ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە ھەژمار دەکرێت.
١-پێشمەرگەی ھەولێر٧خاڵ
٢-ھەولێر٥خاڵ
٣-زاخۆ٣خاڵ
٤-دھۆک١خاڵ
