سبەی خولی نایابی تۆپی دەستی کچانی کوردستان دەست پێدەکات

سبەی خولی نایابی تۆپی دەستی کچانی کوردستان دەست پێدەکات
سبەی خولی نایابی تۆپی دەستی کچانی کوردستان دەست پێدەکات
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەکانی تۆپی دەستی لە ئاستی کچان لە شارەکانی کوردستان و بەرەووپێشبردنی زیاتری یارییەکە بڕیارە سبەی یەک شەممە بەبەشداری ھەریەک لە یانەکانی (قەڵا،ئافرەتانی ھەولێر، ئەفرۆدێت،خاک، کۆیە،ئافرەتانی کەرکووک) خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستان دەست پێ بکات بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان و لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش زیاتر خزمەت کردنی کچە وەرزشکارەکانی شارەکانی کوردستان کە ماوەیەک ھیچ خولێکیان بۆ نەکراوە بڕیاریشە سبەی یەک شەممە ئەم یارییانە بەرێوە بچێت.
قەڵا-ئەفرۆدێت-کاتژمێر١ی دوای نیوەرۆ لە ھۆڵی یانەی وەرزشیی ھەولێر
خاک-کۆیە-کاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ ھۆڵی یانەی وەرزشیی ھەولێر
کچانی ھەولێر-کچانی کەرکووک٣٠-٣دوای عەسر لە ھۆڵی یانەی وەرزشیی ھەولێر
کارزان کانەبی
Top