نیمار ھێلی سورە لە یانەی بەرشلۆنە
دوای ئەوەی دەنگۆی جێھیشتنی یانەی بەرشلۆنە لەلایەن یاریزانی نیماری بەرازیلەوە بلاو کرایەوە لەلایەن ژمارەیەک لە راگەیاندنەکان، لەم بارەشەوە بارتومیو ھاتە دەنگ و ئەوەی ئاشکرا کرد کە رۆیشتنی نیمار لە ھەرێمی کەتالۆنیا ھێلی سورە و ھیچ کەس بیری لێ نەکاتەوە، دەنگۆیەکی زۆر بلاو بۆتەوە کە گوایە یانەی بەرشلۆنە دەستبەرداری نیمار بووە بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە تایبەتیش کە بڕی گرێبەستەکەشی ١٩٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنەش ئەوەی ئاشکرا کرد کە نیمار بەھیچ شێوەیەک ریزی یانەی بەرشلۆنە جێ ناھێلێت و بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەکەی ناوبراو بۆ رۆژنامەی گلوبۆسپۆرتی بەرازیلی ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا یاریزانی ناوبراو بە ھیچ جۆرێک ھیچ گفت و گۆیەکی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە نەکردوە ئەو بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەرشلۆنە ، نیماری تەمەن ٢٤ساڵیش ئەمساڵ لە ٣٩یاری ٢٧گۆڵی تۆمارکردوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە لەگەڵ یانەکەی لە یارییەکانی خولی ئیسپانی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرێوەبەری کارەکانی نیماری ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کە چەند یانەیەک داوای گرێبەستیان لە نیمار کردوە بۆ یاری بەتایبەتیش پاریس سان جێرمان یەکێکە لەم یانەیەکی کە ھەوڵی زۆر دەدات بۆ ڕازی کردنی نیمار، وانر رابیرۆی بەرێوەبەری کارەکانی نیماریش ئەوەشی ئاشکرا کرد کەوا نیمار پا پەندە بە گرێبەستێک لەگەڵ بەرشلۆنە تاکو ساڵی ٢٠١٨، دوای ئەمساڵیش ھەر یانەیەک داوای بکات ئەوکات دەبێت قیسەی لێ بکرێت بەڵام پێ ناچێت نیمار یانەکەی جێ بھێلێت و مەرجی جێھیشتنی یانەکە دەبێت ١٩٣ملیۆن یۆرۆ دابین بکرێت بۆی ئەم بڕە پارەیەش بۆ یانە فەرەنسیەکە قورسە ، قەسەکانی سەرۆکی یانەکەش ئەوە دەر دەخات کە نیمار دەستی لێ بەرنادرێت.
کارزان کانەبی
.
