گۆڵکاری لیستەر سیتی ئارەزووی یاری کردن دەکات لە یانەی بەرشلۆنە

گۆڵکاری لیستەر سیتی ئارەزووی یاری کردن دەکات لە یانەی بەرشلۆنە
گۆڵکاری لیستەر سیتی ئارەزووی یاری کردن دەکات لە یانەی بەرشلۆنە
سێ یانە کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی ریاز محەرەزی یاریزانی بەڕەگەز جەزائیری و گۆڵکاری یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی کە بڕی ٣٠ملیۆن یۆریان بۆ دابین کردوە، ئەم وەرزە ریازھێرشبەرە ترسناکەکەی یانەی لیستەر سیتی توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لەگەڵ یانەکەی لە خولی ئینگلیزی بۆیە لە ئێستادا بۆتە مایەی چاو تێبڕانی چەندین یانە، بۆیە بەرپرسانی یانەی لیستەرسیتیش ھەوڵآ خۆیان داوە بۆ ڕازی کردنی ئەستێرەکانیان کە دەزانن لە ھاوینی ئەمساڵ ژمارەیەکیان لە دەستدەدەن بەھۆی بردنیان لەلایەن یانەکانی تری ئەوروپا، رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ریاز محەزەر لەلایەن چەندین یانەی ئەوروپا داوا کراوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزی یانەکانیان بکات، یاریزانی ناوبراو چەند ئۆڤەرێکی یاری کردنی لەلایەن ھەریەک لە یانەکانی بەرشلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ھەریەک لە یانەکانی چێلسی و ئەرسناڵ و یۆڤانتۆسی ئیتالی پێ گەیشتووە ، لیستەریش ھەموو دەرگاکان بە رووی ئەستێرەکانی دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ خولی یانەکانی ئەوروپا بەم یاریزانانە بتوانێ کێبرکێ لەسەر بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە بکات لە خولی ئەوروپا ریاز لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕی ٤٠٠ھەزار پاوەند رووی لە یانەی لیستەر کرد، لە ئێستاشدا یاریزانی ناوبراو ئارەزووی یاری کردن دەکات لە ریزی یانەی بەرشلۆنە رۆژنامەکانیش برشی گرێبەستی محەزەریان بە ٣٠ملیۆن یۆرۆ خەملاندوە.
کارزان کانەبی
Top