لە خولی پلە یەكی كوردستان... چوار یانە سەركەوتنی خۆیان بۆ چوار گۆشەی زێرین مسۆگەر كردووە

لە خولی پلە یەكی كوردستان... چوار یانە سەركەوتنی خۆیان بۆ چوار گۆشەی زێرین مسۆگەر كردووە
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی، رۆژی سێشەممە لە یاریگاكانی كوردستان یارییەكانی هەفتەی پێش كۆتایی خولەكە ئەنجامدرا، كە تیاییدا چوار یانە سەركەوتنی خۆیان بۆ چوار گۆشەی زێرین مسۆگەر كرد.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو.
كۆمەڵەی یەكەم
سێمێڵ - دەربندیخان 0-0
كۆیە - خاك 0-0
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- كۆیە 15 خاڵ لە 7 یاری
2- پێشمەرگەی سلێمانی 13 خاڵ لە 7 یاری
3- دەربندیخان 6 خاڵ لە 7 یاری
4- خاك 6 خاڵ لە 7 یاری
5- سێمێڵ 5 خاڵ لە 8 یاری
كۆمەڵەی دووەم
سیروانی نوێ - ئاشتی 2-3
سۆران - شەهیدان 0-1
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- سیروانی نوێ 19 خاڵ لە 8 یاری
2- ئاشتی 10 خاڵ لە 7 یاری
3-شەهیدان 9 خاڵ لە 7 یاری
4- سۆران 8 خاڵ لە 7 یاری
5- ئاڵتون كۆپری 6 خاڵ لە 7 یاری
كۆمەڵەی سێیەم
هەڵۆ - گازی باكوور 1-0
سەورە - هەڵبجەی شەهید 1-0
ریزبەندی كۆمەڵەی سێیەم
1- گازی باكوور 16 خاڵ لە 7 یاری
2- ئاكرێ 10 خاڵ لە 7 یاری
3-هەڵۆ 9 خاڵ لە 8 یاری
4- سەورە 9 خاڵ لە 7 یاری
5- هەڵەبجەی شەهید 3 خاڵ لە 7 یاری
بەم ئەنجامانە هەریەكە لە یانەكانی گازی باكوور و كۆیە و سیروانی نوێ بەفەرمی گەیشتنی خۆیان بۆ چوار گۆشەی زێرین مسۆگەر كردووە، لەسەر بلیتی چوارەم ركابەری لەنێوان سێ یانە هەیە ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (پێشمەرگەی سلێمانی، ئاشتی، ئاكرێ)، بەڵام چانسی پێشمەرگەی سلێمانی زیاترە، چونكە لە دواین یاری تەنیا پێویستی بە خاڵێك هەیە بۆ سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین.
لە لایەكی دیەكەوە هەردوو یانەی سێمێڵ و هەڵەبجەی شەهید ركابەری لەسەر مانەوە لە خولەكە دەكەن، یانەی سەورە هیچ یارییەكی نەماوە خاوەن 5 خاڵە لە چاوەروانی دواین یاری یانەی هەڵەبجەی شەهیدە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی، یانەی هەڵەبجە تەنیا پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی لە خولەكە بمینێتەوە، جگە لە بردنەوە ئەوە بەفەرمی ماڵئاوایی لە خولی پلە یەك دەكات و دەچێتە خولی پلە دووەكانی كوردستان.
رێبین رەمزی
Top