زێدان بۆ یارییەکەی ئەمشەو پشت بە ئیسکۆ و رۆدیگز دەبەستێ

زێدان بۆ یارییەکەی ئەمشەو پشت بە ئیسکۆ و رۆدیگز دەبەستێ
زێدان بۆ یارییەکەی ئەمشەو پشت بە ئیسکۆ و رۆدیگز دەبەستێ
زیزۆ بەرێوەبەری ھونەری یانەی شاھانە بڕیارە بۆ یارییەکەی ئەمشەوی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی فۆلفسبۆرگ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە بڕیارە یارییەکە لە کاتژمێر٤٥-٩ئەم شەو بەرێوە بچێت زیزۆ ئاشکرای کرد کە بۆ یارییەکە پشت بە ھەردوو یاریزانی یانەکەی ئیسکۆو رۆدریگز دەبەستێ ، زێدان ئەوەی دووپات کردوە کەوا ئێمە گرنگی بە ھەردوو یاریزانی خۆمان ئیسکۆ و خامیس رودرێگز دەبەستین لە پێکھاتەی تیپەکەمان ببڕێت، ئەم دوو یاریزانە لە یارییەکانی ڕابردوو لە دەرەوەی پێکھاتەی بنەڕەتی بووینە بە تایبەتی لە دواین یاری یانەکەی لە کلاسیکۆ لەبەرامبەر یانەی بەرشلۆنە کە یانەکەی شاھانا سەرکەوتوو بوو ، زێدان گوتیشی جگە لەم دوو یاریزانە ئێمە گرنگی بەسەرجەم یاریزانانی خۆمان دەدەین، ئێمە تەنیا بیر لە یاری پێکردنی ١١یاریزان ناکەینەوە بەڵکو بەسەرجەم یاریزانانی تیپەکەمان دەکەین،لە رووی مەعنەویشەوە یانەی شاھانە ئامادەیە و ئەم سەرکەوتنە پاڵپشتێکی باش دەبێت بۆ ئەوان، زیزۆ بۆ کەنالی BBCئەوەی ئاشکرا کرد کە سەرکەوتنیان لە یاری کلاسیکۆ دەبێتە پاڵنەرێکی باش بۆ ئێمە کە بۆ یارییەکەی ئەمشەومان سەرکەوتن بەدەست بھێنین ھەردوو یاریزانان رۆنالدۆ و گاریس بێل ئەرکی قورسیان دەکەوێتە سەر شان بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتنێکی تر بە تیپەکە ببەخەشن.
کارزان کانەبی
Top