یانەی بەرشلۆنە لەئێستادا ھەلۆەکانی چڕ کرۆدتەوە بۆ بەھێز کردنی ھێلی بەرگری یانەکەی بۆ ئەم مەبەستەش بەرپرسانی یانەکە لە ھەوڵی ئەوەدان مارکینیوسی یاریزانی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جیرمانی فەرەنسی بباتە ریزی یانەکەی لە ھاوینی ئەمساڵ، یانە کەتالۆنیەکە لە پاڵ ئەم یاریزانە بەرازیلیە لە ھەوڵآ بەدەست ھێنانی تواناکانی لاپۆرتیشی فەرەنسی یە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە ھەموو ئامانجیان بەدەستھێنانی ئەم یاریزانانەش لە ھاوینی ئەمساڵ ، مارکینیوس وەکو شوێن گەرەوەی یاریزانێکی تر سەیری دەکەن، لە ئەگەری نەگەیشتنە رێکەوتن لەگەڵ لاپۆرت ، رۆژنامەی موندۆ دیبور تیڤۆ ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە گرنگییەکی زۆر بە مارکینیوس دەدەن بە تایبەت لەم ھاوینە بۆ ئەوەی درێسی یانەکە بپۆشێت بە اتیبەتی لە ھێلی بەرگری بۆ ئەوەی بتوانین شوێن گەڕەوی ھەریەک لە یاریزانان پیکی و ماسکیرانۆ و ماسیۆ بێت ، مارکینیۆس گرفتی لەگەڵ ڕاھێنەری یانەکەی ھەیە کە لۆران بلانە بەھۆی یاری پێنەکردنی بە یاریزانی ناوبراو و بەردەوامی یاری کردنی ھەریەک لە یاریزانان سیلڤا و لویز بۆیە مارکینیوس بیری زۆر دەکاتەوە بۆ رۆیشتنی لەم یانەیە.
کارزان کانەبی
.