ھەر چەندە توتی یاریزانی و ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی ئیتالیا کە ماوەیەکی زۆرە خزمەتی یانەکەی پایتەختی وڵاتەکەی کردوە، بەڵام ئێستا بەھۆی زۆری تەمەنی و دابەزینی ئاستی یانەی رۆما ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە ئێستادا ھیچی تر پێویستی بە توتی نییە ، رۆژنامەی لاربابلیکای ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لە ئێستادا ھەرچی پێویستی بە توتی بێت دەتوانێ بیباتە ریزی یانەکەی ، ئەوە رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە توتی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داھاتووش ئامادەیە بەبێ بەرامبەر یاری بۆ یانەکەی بکات، توتویش ئامانجی ئەوەیە وەکو یاریزانانی پیشووی یانەکەی تۆماسی و جیلا روسی بەبێ بەرامبەر یاری بۆ یانەکەی بکات ، دواتریش لەگەڵ کۆمەڵەکانی خێرخوازی کاربکات، لەلایەن لوتشیانۆی ڕاھێنەریش ئەو بیرۆکەی توتی جیگای پەسند کردن نەبووە بۆیە ئەوان بەفەرمی ئالای سپیان بۆ توتی بەرز کرۆدتەوە بۆ ئەوەی یانەکە جێ بھێلێت، لەلایەن خۆشیانەوە جیمس بالوتا لەگەل ئەوە نییە توتی بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکەی رێگە بەم کارەش نادات ، توتی بۆ ماوەی ٢٣ساڵە خزمەتی یانەکەی پایتەخت دەکات لە تەمەنی ١٦ساڵیەو لەم یانەیە و لە ساڵی ١٩٩٣وە لەگەڵ ئەم یانەیە بەردەوامە ، ھیچ یانەیەکیش تاکو ئێستا داواکاری پێش کشە نەکردوە بۆ کڕینی ئەم یاریزانە.
کارزان کانەبی
.