دوای ئەوەی یانەی شاھانەی ئیسپانی ھەموو ھەوڵەکانی خۆی چڕکردبووە بۆ بەدەستھێنانی دوو یاریزانی خولی ئەڵمانی بە ئامانجی یاری کردنیان لە وەرزی نوێ بۆ یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا ، بەڵام دوو یاریزانەکە ریال مەدریدیان ھەناسە سارد کرد، زێنەدین زێدانی ڕاھێنەری بەڕەگەز فەرەنسیش تووشی شۆک ھات کاتێک لیڤان دۆڤسکی ھێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە نوێ کردوە ، رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لیڤان دۆڤسکی یاریزانی ھەڵبژاردەی پۆلەندا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەرینا نوێ کردوە بۆ دووساڵی تر لە نوێ کردنەوەی ئەم گرێبەستەش ئەنشلۆتی ڕاھێنەری یانەی بایرن رۆڵی گەوری گێراوە لە مانەوەی ئەم یاریزانە لە ریزی یانەکەی گرێبەستەکەی ناوبرویش تاکو ساڵی ٢٠١٩دەبێت لەگەڵ زیاد کردنی مووچەکەی کە ناوبراویش پەیوەندەیەکی بەھێزی لەگەڵ گواردێلا ھەبووە ریالیش نیازی گواستنەوەی ھەبوو بۆ ریزی یانەی شاھانە، لەلایەکی تریشەوە ئۆبامینگی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند کە ئەویش نیازی رۆیشتنی ھەبووە لەیانەکەی بەڵام رۆژنامەی کیگەری ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا داوای مانەوەی کردوە بەمەش ھیواکانی ریال مەدرید کز بوو لە بەدەستھێنانی ئەم یاریزانەش بۆیە لە یەک رۆژ یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دوو لێدانی کوشندەی بەرکەوت کە یاریزانی ناوبراو ماوەی دوو ساڵی تر دەمێنێتەوە ھەر چەندە ئەرسناڵ ھەوڵی زۆر داوە بۆ ڕزای کردنی ، بێلدی ئەڵمانی ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە بەرپرسانی یانەی ریال ئەم دوو یاریزانەیان بە تەواوی کردبووە ئامانج ریال مەدرید ئامادەیی ئەوەی نیشاندا بوو کە مۆراتای یاریزانی تیپەکەی بداتە یانەی دۆرتمۆند لەبەرامبەر ئۆبامینگ لەگەڵ ٧٠ملیۆن یۆرۆ کە ئەم یاریزانە ١٠٠ملیۆن یۆرۆ دەکەوت لەسەر یانەی شاھانە بۆیە ئێستا دەبێت زێدان بیر لە یاریزانی تر بکاتەوە بۆ شوێنی ئەم دوو یاریزانە بۆ بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبەری یانەکەی.
کارزان کانەبی
.