چێلسی لە دوای جێگرەوەی بۆفۆنە

چێلسی لە دوای جێگرەوەی بۆفۆنە
دوای ئەوەی کورتوای گۆڵپارێزی یانەی چێلسی بیری لە جێھیشتنی یانەکەی کردەوە بەرپرسانەکەی بە دوای جێگرەوەی شوێنی کورتوا دەگەرێن ، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە لە ھەوڵی ئەوەیە یانەکەش دوناروما بکاتە شوێن گەرەوە ئەم گۆڵپارێزە ، بەرپرسانی یانەی بلوزیش ھەوڵآ تەواویان داوە بۆ ئەوەی جیانلۆیجی دوناروما گۆڵپارێزی یانەی میلانی ئیتالی بکەنە جێگرەوەی ئەم گۆڵپارێزە لە ئێستادا کواتوا چاوی لە رێکەوتنە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە ھاوینی ئەمساڵ دوای ئەوەی ریال شکستی ھێنان لە گواستنەوەی دی خیای گۆڵپارێزی مان یونایتد ، بە رۆیشتنی ئەم گۆڵپارێزی زیانێکی زۆر بەرکەوت ، بۆیە رۆژنامەکانی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە دوناروما شوێن گەڕەوەی بۆفۆن دادەنرێت لە وڵاتی ئیتالیا ، رۆژنامەی دیلی میلی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کۆنتی ڕاھێنەری بەربژاری یانەی چێلسی لەندەنی ئامانجی سەرەکی ھێنانی ئەم گۆڵپارێزەیە بۆ ریزی یانەی چێلسی دوناروما تەمەنی تەنیا ١٧ساڵە لە ئێستاشدا یانەی چێلسی ئەوە گۆڵپارێزەیان ڕازی کردوەلە بەرامبەر ٣٠ملیۆن جونیەی ئیتسەرلینی ، یانە ئینگلیزیەکەش کێبرکێ لەگەڵ ھەریەک لە یانەکانی مان یوناتد و ریال مەدرید دەکات بۆ گواستنەوەی دونارومای گۆڵپارێز.
کارزان کانەبی
Top