دهۆک یەک هەنگاوی بۆ تۆمارکردنی مێژوو ماوە لە جامی عێراق

دهۆک یەک هەنگاوی بۆ تۆمارکردنی مێژوو ماوە لە جامی عێراق
لە چوارچێوەی یارییەکانی هاتنی پێش کۆتایی جامی عێراق بۆ تۆپی پێی، رۆژی شەممە لە یاریگەی جویە کاتژمێر ۱:۳٠ خولەکی دوای نیوەرۆ هەردوو یانەی قوە جویە و دهۆک رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.
یانەی دهۆک توانی لە یاری چوون سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات بە ئەنجامی ٤-۱ گۆڵ، بۆیە لەم یارییە دهۆک پێویستی بە بردنەوە و یەکسانبوون و دۆران بە کەمتر لە جیاوازی ۳ گۆل.
بۆ ئەم مەبەستە یانەی قوە جویە داوای دواخستنی یارییەکەی کردووە بەبیانۆی یارینەکردنی ۹ یاریزان بەهۆی پەیوەندیکردنیان بە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق و سوریا، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوایەکی رەتکردەوە.
ئەمرۆ هەینی یانەی جویە بڕیاری دا بە هیچ شێوەیەک رێگا نادەن یارییەکە راستەوخۆ بگوازرێتەوە، بەڵکو رێگە نادەن هیچ کەناڵێک بێتە نێو یاریگا، ئەمەش ترس و دلەراوکی لە لایەن دهۆکییەکان دروستکردووە، چونکە قسە و باسێکی زۆر لەسەر هاندەرانی جەویە هەیە، هەروەها ترس لە ێاستی ناوبژیوانان هەیە، کە بکەونە ژێر کاریگەری فشاری هاندەران.
هەرچەندە کۆمپانیای عەشتار و کەنالی ئاسمانی عێراقیە سپۆرت بڵاوەیانکردوە، کە یارییەکە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی عێراق هیچ کاردانەوەیەکی نییە لەسەر ئەم بابەتە.
جێگەی باسە یانەی زەورا توانی بگاتە یاری کۆتایی دوای ئەوەی لە یاری چوون و هاتن دوو سەرکەوتنی بەرانبەر نەفتی جنوب تۆمار کرد.
رێبین رەمزی
Top