ناوبژیوانێكی نێودەوڵەتی خولێكی ناوبژیوانی لە كوردستان دەكاتەوە

ناوبژیوانێكی نێودەوڵەتی خولێكی ناوبژیوانی لە كوردستان دەكاتەوە
وا بڕیارە رۆژانی (15-16-17/1/2015) لە شاری هەولێر خولێكی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بۆ ناوبژیوانانی كوردستان بكرێتەوە بەسەرپەرشتی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێشووی بەلژیكی فرانك دی بلكێر ئەنجام بدرێت,
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ ئەم مەبستە گشت رێكرەكانی رێكخستنی ئەم خولەی ئەنجام داوە، لە جەولەی چوارەمی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان یارییەكانی هەردوو كۆمەڵەی رۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی هەل بدرێتە ناوبژیوانان بەشداری لەم خولە بكەن، كە هەردوو بواری تێوری و پراكتیكی و تاقیكردنەوەی جەستەیی ئەنجام دەدرێت، شانبەشانی فرانك دیبلكێر ، وانەبێژی لێهاتووی جەستەیی ڤێرنەر هێلسن ئەنجام دەدرێت و بە یاریدەدەری دابان كەریم.
فرانك دی بلكێر دووەم جارە دێتە هەرێمی كوردستان كاتێك لە ساڵی 2013 یەكەم خولی بۆ ناوبژیوانانی كوردستان ئەنجام دا.
فرانك دی بلكێر سێ جار بەشداری لە بەرێوەبردنی یارییەكانی جامی جیهانی كردووە و شانبەشانی بەرێوەبردنی چەندین یاری گرنگ لە خولەكانی ئەوروپا و جیهان.
رێبین رەمزی
Top